کاربه‌ده‌ستانی دادوه‌ری میسڕ ده‌ڵێن سه‌رۆک وه‌زیری پێشوو ئه‌حمه‌د نه‌زیف و وه‌زیری پێشووی دارای یوسف بوتورس غالی ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌بنه‌وه له سه‌ر تاوانه‌کانی گه‌نده‌ڵی.
کاربه‌ده‌ستانی دادوه‌ری له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕایانگه‌یاند که ئه‌و دوو کاربه‌ده‌سته‌ی پێشوو پاره‌ی حکومه‌تیان به خراپی به‌کارهێناوه و به‌هۆی ئه‌مه‌ش 16 ملیۆن دۆلار به‌فیڕۆ ڕۆشتووه.
کاربه‌ده‌ستان تا ئێستا ڕۆژی دادگاییه‌که‌یان دیاری نه‌کردووه. سه‌رۆک وه‌زیری پێشوو ئێستا له زیندانه، بوتورس غالیش له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته.
ئه‌م دادگایکردنهش به‌شێکه له زنجیره‌یه‌ک لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌کانی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی لادراو حوسنی موباره‌ک.
خه‌باتکارانی سه‌ر به دیموکراسی فشاره‌کانیان بۆ سه‌ر له‌شکر، که ئێستا فه‌رمانڕه‌وایی وڵات ده‌کات، زیاد کردووه تا به‌ڕێز موباره‌ک و ئه‌ندامانی حکومه‌ته‌که‌ی به گه‌نده‌ڵی و تاوانه‌کانی تر دادگایی بکرێن.