کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی میسر ده‌ڵێن به‌هۆی پێکدادانی نێوان موسڵمان و کرستیانه‌کان له قاهیره زیاتر له 50 که‌س برینداربوون.
توندوتیژییه‌کان له کاتێکدا سه‌ری هه‌ڵدا که تاقمێکی گێره‌شێوێن هێرشیان کرده سه‌ر ژماره‌یه‌ک کرستیانی قپتی که له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی له ناوه‌ندی قاهیره مانیان گرتبوو. ئه‌و پێکدادانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه له سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌شدا به‌ردوام بوو.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن خه‌ڵکی به‌ردیان ده‌هاویشت و گڕیان له چه‌ند ئۆتۆمبێلێک به‌ردا.
پۆلیس و هێزه‌کانی له‌شکر ته‌قه‌یان به هه‌وادا کرد بۆ بڵاوه‌پێکردنی خه‌ڵکه‌که.
دوواین توندوتیژی ئاینزای ئه‌و وڵاته له کاتێکدا دهستیپێـکرد که به سه‌دان که‌س له میسر خۆپیشاندانیان ساز دا دژ به توندوتیژی ئاینزایی له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک موسڵمان به دژی کرستیانه قپـتییهکان که که‌مینه‌ی ئاینین له‌و وڵاته‌دا. له ئه‌نجامی ئه‌م توندوتیژییانه 15 که‌س کوژران، کڵێسایه‌ک سوتێنرا و هه‌روه‌ها له ناو پایته‌ختدا ئاژاوه دروست بوو.
ژماره‌ی کرستییانه‌کان له سه‌دا 10 ی 80 ملیۆن دانیشتوانی میسرن. ئه‌وان له گه‌ڵ موسڵمانه‌کاندا به‌شداربوون له خۆپیشاندانه مه‌زنه‌که‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ که تیایدا سه‌رۆکی له‌مێژینه حوسنی موباره‌ک ده‌رکرا، به‌ڵام هه‌ر له پاش ئه‌وه‌وه ناکۆکی ئاینزای ده‌ستیپێکرد.