ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر به ده‌یه‌ها که‌سیان له قاهیره‌ی پایته‌خت ده‌ستگیرکرد دوا به‌دوای شه‌ڕو پێکدادانه‌کانی نێوان کریستانه قپتیـیهکان و پۆلیس ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی کوشتنی 24 که‌س و بریندارکردنی به لایه‌ن که‌مه‌وه 200 که‌س.
به‌رپرسان روونیان نه‌کردۆته‌وه ئایا ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیرکراون له توندوتیژیه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا کریستیانن یاخود موسوڵمانن.
کریستیانه قپتیـیهکان خۆپیشاندانیان کردبوو دژ به سووتاندنی کڵێسهیهك له‌م دواییه‌دا له‌و ده‌مه‌ی خۆپیشاندانه‌کان له دژ ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌شکری شکایه‌وه.
کابینه‌ی کاتی میسر ده‌ڵێت ڕێ ناده‌ن به هێچ کۆمه‌ڵێك یه‌کێتی نیشتیمانی تێك بدات و یاخود گۆرانکارییه دیموکراتیـیهکهی دوابخات.
میدیای وڵاته‌که ده‌ڵێت کابینه‌که له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تهنگهتاوییان بۆ وتووێژ سه‌باره‌ت به ڕه‌وشه‌که و هه‌روه‌ها له‌شکر هاتوچۆکردنی له شه‌ودا له گۆڕه‌پانی ته‌حریر و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری قه‌ده‌غه‌کردووه.
خۆپیشانده‌ران بۆمبی ئاگرینیان به‌کار هێنابوو و گڕیان له ماشێنه‌کانی حکومه‌ت به‌ردابوو و به‌گژ هێزه‌کانی ئاسایش‌دا چووبوونه‌وه له هه‌ره توندوتێژترین شه‌ڕ و پێکداداندا له‌وه‌تای ڕاپه‌رینه‌که‌ی مانگی دوو ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی له‌کارخستنی حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی پێشووی میسر.
سه‌ده‌ها خۆپیشانده‌ر به به‌رد و فیشه‌ك به‌گژ پۆلیسدا چوونه‌وه و له خاڵێکدا ماشێنێکی زرێپۆشی له‌شکری خۆی به نێو قه‌ره‌باڵغی خۆپیشاده‌راندا کرد و چه‌ند که‌سێکی لێـیان به ژێره‌وه کرد هه‌تا گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها دوو سه‌رباز له توندوتیژیـیهکهی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا کوژران.
جێی باسه خۆپیشانده‌ره کریستیانه‌کان ده‌ڵێن به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه خۆپیشاندانیان کردبوو له گه‌ڕه‌کی شۆبرای به زۆرینه قوپتیـیهکان به‌ڵام خۆپیشاندانه‌که توندوتیژی لێکه‌وته‌وه له‌و ده‌مه‌ی کۆمه‌ڵه‌که به‌ره‌و باڵه‌خانه‌ی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی میسر به ڕیکهوتبوون له‌و ده‌مه‌ی پۆلیس به جل و به‌رگی مهدهنیـیهو هێرشیان کرده سه‌ریان. له دواییدا خۆپیشاندانه‌که به‌ره‌و گۆڕه‌پانی ته‌حریر که شوێنی شوڕشه‌که‌ی مانگی دووه ته‌شه‌نه‌ی کرد.