ئه‌م وتاره بیروڕای حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه
نزیکه‌ی 5 مانگ له‌مه‌و به‌ر گه‌لی سوریا داواکارییه‌کانیان زیاد کرد بۆ حکومه‌تێکی هه‌ڵبژێردراو به شێوه‌یه‌کی دیموکراسی که کۆتایی به‌و گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری و ناڕه‌وایه‌تییه بهێنێت که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ڕژێمه‌ی ئێستای به‌شار ئهلئهسهدا هه‌یه.
به‌ڵام حکومه‌تی سوریا له بری ئه‌وه‌ی گوێ بۆ هاووڵاتیانی بگرێت هێزی له‌شکری و ئاسایشی نارد بۆ هێرش کردنه سه‌ر خه‌ڵکی سیڤیلی بێ چه‌ک. تا ئێستا زیاتر له 2 هه‌زار هاووڵاتی سوریا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌و کاته‌دا که خوێنڕشتن ده‌سیپێکرد ئه‌وه ڕوون بووه‌وه که حکومه‌تی سوریا مه‌به‌ستی له تهپهسهرکردنی خه‌ڵکییه به شێوه‌یه‌کی دڕندانه. له هه‌مانکاتدا وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، یه‌کێتی ئه‌وروپا و وڵاتانی تر ده‌ستیان کرد به ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و ئیدانه کردنی دڕندایه‌تی ئه‌و حکومه‌ته.
له ئێستادا وڵاتانی دراوسێی سوریاش ده‌ستیان کردووه به ئیدانه کردنی ئه‌و کردارانه. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو یه‌کێتی ئه‌وروپا سیزای نوێیان خسته سه‌ر سوریا، ئه‌و سیزایانه به تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌گرێته‌وه که به‌رپرسن له‌و کرده‌وه دڕندانانه. ئه‌م سیزا نوێیه سیزا کۆنه‌کان توندتر ده‌کاته‌وه تا یارمه‌تییه دراوییه‌کانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نه‌مێنێت.
هه‌رچه‌نده که ئه‌م سیزایانه ته‌نها ئه‌و که‌سانه ده‌کاته ئامانج که به‌رپرسن له کرده‌وه دڕندانه‌کان دژ به گه‌لی خۆیان به‌ڵام ڕه‌نگه به بڕی ملیاره‌ها دۆلار زیان به سوریا بگه‌یه‌نێت.
له کاتێدا سوریا هه‌روادێ و زیاتر له په‌راوێز ده‌نرێت ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانه‌کانیشی ئه‌و خوێن ڕشتنه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه و داوای کۆتایی هاتنی ده‌که‌ن.
ڕوسیا که هاوپه‌یمانێکی له مێژینه‌یه‌تی داوای له سوریا کردووه ده‌ستبه‌جێ به‌کارهێنانی هێز و سه‌رکوتکردن ڕابگرێت. هاوکات کۆمکاری عه‌ره‌ب و ئه‌نجومه‌نی هاوکاری وڵاتانی که‌نداو داوای ده‌ستبه‌جێ کۆتایی هێنان به‌و توندوتیژیانه ده‌که‌ن.
شا عه‌بدوڵلای عه‌ره‌بستانی سعودییه داوای کۆتایی هاتن به‌و خوێن ڕشتنه‌ی کردووه. پاشان عه‌ره‌بستانی سعودییه باڵیۆزی خۆی له دیمه‌شق بانگهێشت کرده‌وه. دوابه‌دوای ئه‌و هه‌نگاوه‌ی شا عه‌بدووڵلا کویه‌ت و به‌حره‌ینیش باڵیۆزه‌کانی خۆیان بانگهێشت کرده‌وه. تورکیاش که هه‌وڵی ده‌دا بگات به گه‌لی سوریا په‌یامه‌که‌ی خۆی توند کرده‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا مارک تونه‌ر ڕایگه‌یاند به‌یاننامه تونده‌کانی کۆمکاری عه‌ره‌ب و ئه‌نجومه‌نی هاوکاری وڵاتانی که‌نداو نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن که نیگه‌رانییه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ر کرده‌وه دڕندانه‌کانی حکومه‌تی سوریا زیادی کردووه و پشتیوانی له گه‌لی سوریا ده‌کات. سه‌رۆک به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د و حکومه‌ته‌که‌ی به‌م کردارانه‌یان زیاتر له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی دوور ده‌خرێنه‌وه.
فشار له سه‌ر سوریا زیاد ده‌کات تا ئه‌و کاته‌ی حکومه‌تی سوریا کوشتنی هاووڵاتیانی خۆی ڕاده‌گرێت.
ئه‌م وتاره بیڕوڕای حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوو.
ده‌توانن گوێبیستی ته‌واوی ڕاپـۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سـته چه‌پ ماوه‌که‌ی 3:02 خوله‌که.