ڕێبه‌رانی ئه‌وروپا وایان داناوه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕووبه‌ڕووی سه‌رۆک وه‌زیری یۆنان جۆرج پاپاندریۆ بـبنه‌وه سه‌باره‌ت به داوای ئه‌و بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتنی لێـخۆشـبوونی قه‌رز له یۆنان.
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا نیکۆلای سارکۆزی و ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگیلا مێرکڵ ڕێبه‌ری یۆنانیان بۆ کۆبوونه‌وه‌ی کانی فه‌ره‌نسـا بانگکردووه، ڕۆژێـک پـێش ده‌سـتپـێـکردنی کۆبوونه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی G20 .
یۆنان ئه‌ندامی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه نیـیه، به‌ڵام به‌رنامه‌ی چاوه‌ڕێنه‌کراوی به‌ڕێز پاپاندریۆ بۆ ڕیفراندۆم ده‌بێته بابه‌تێـکی سه‌ره‌کی کۆبوونه‌وه‌که.
سێشه‌ممه نیازی یۆنان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم نرخی سههم و سه‌ندی له بازاڕه‌کانی ئه‌وروپا دابه‌زاند. ئه‌م ڕێـکه‌وتنه هه‌فته‌ی ڕابردوو هاته دی و داوا له بانکه‌کان ده‌کات له 140 ملیار دۆلار قه‌رزی یۆنان خۆش بـبن به ئامانجی یارمه‌تیدانی یۆنان بۆ سه‌قامگیرکردنی دراوی ئه‌م وڵاته، به‌ڵام خه‌ڵـکی یۆنان به ئاشـکرایی خۆپـیشـاندانیان کردووه له دژی بڕیاری دهسـتپـێوهگرتنی حکومه‌ت له ژێر گوشـاری قه‌رزده‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی.
سه‌رۆک سارکۆزی گوتی ڕێـکه‌وتنه‌که تاکه ڕێـگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی قه‌رزی یۆنان.