بەرپرسێکی باڵای ئاسایشی ئۆکرانیا وتی ڕووسیا وادەردەکەوێت هێرشێکی نوێی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەستپێکردبێت.
ڕۆژی دووشەممە سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ئۆکرانیا ئۆلێکسی دانیلۆڤ وتی " ئەم بەیانییە بەدرێژایی سەرانسەری هێڵەکانی پێشەوەی جەنگ لە دۆنێتسک و لوهانسک و خارکیڤ، داگیرکەران هەوڵیانداوە بەرگرییەکانمان ببڕن."
وتیشی " ئەم بەیانییە هەوڵیاندا دەستبکەن بە قۆناغێکی چالاک لە داگیرکارییەکەیاندا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز