هۆڵه‌ندا ده‌ستیکردووه به لێکۆڵینه‌وه‌کردن له مه‌سه‌له‌ی هاککردنی کۆمپانیایه‌کی ئینته‌رنێتی وڵاته‌که‌ی که زانیاریـیه نهێنیـیه‌کانی دزراون و به‌کارهێنراون بۆ سیخوڕایه‌تیکردن به‌سه‌ر سه‌دان هه‌زار که‌سی ئێرانی که تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێت به‌کارده‌هێنن.
پیت هێن دۆننه‌ر وه‌زیری کاروباری ناوخۆی هۆڵه‌ندا ده‌ڵێت لێکۆڵینه‌وه‌که به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه یان دیاریکردنی ئه‌وه‌یه کێ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه ئاسایشیانه‌ی دزیوه و هه‌روه‌هاش ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ئایا خودی کۆمپانیاکه به‌رپرس بکرێت له‌و ڕووداوه یان نا.