له وڵاتی میسر وه‌ک هه‌وڵێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که ، حکومه‌ت ده‌ستی کردووه به کۆبوونه‌وه کردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆندا که داوای چونه ده‌ره‌وه‌ی حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی میسر ده‌که‌ن.
دکتۆر یوسف گۆران: ده‌رکه‌وتووه که قه‌یرانی ناو میسر هه‌ر به ته‌نها مه‌سه‌له‌یه‌کی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته نییه
دکتۆر یوسف گۆران ، مامۆستای یاسا و زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی په‌ره‌پێدانی مرۆڤایه‌تی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت به تێپه‌ڕ بوونی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو ئه‌و شیانانه هاتونه‌ته ئاراوه که که‌لێنه‌کانی نێوان ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌ڵات له میسر بچوک بکرێنه‌وه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر گۆران ده‌شڵێت شه‌قامی میسری زیاتر ڕۆڵی هه‌یه له په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ڕووداوه‌کاندا وه‌ک له ئۆپزسیۆنی وڵاته‌که.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:02 خوله‌که.