له ئێستادا کورده‌کانی عێراق که‌وتونه‌ته ناڕه‌زایی ده‌ربڕین که هاوبه‌شه‌کانیان له ده‌سه‌ڵاتی عێراقدا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ده‌سه‌ڵاته‌کانی حکومه‌تی نێوه‌ند زۆر بێت به‌ره‌و سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی تاکه که‌س بڕوات.
دکتۆر سامان فه‌وزی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردستان ده‌ڵێت به‌ڵی ئه‌وه دروسته و له ده‌می سه‌روبه‌ندی پێکهێنانی حکومه‌تی عێراقدا هێچ لایه‌نێک وه‌ک هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی به داواکانی کورد قایل نه‌بوو.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر سامان فه‌وزی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و کێشانه‌ی کورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسادا هه‌یه‌تی چاره‌سه‌ر نه‌کرێن له‌وانه‌یه ببێته هۆکاریک بۆ ئه‌گه‌ری لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:35 خوله‌که.