جیاوازی ڕوانینه‌کان له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ناکۆکی دروست ده‌کات له نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا.
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق که هه‌ربۆخۆشی سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه ناردنی داواکاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی له نوری ئه‌لمالیکی بۆ په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌تکرده‌وه و هاوکات مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق که سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانه جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیکی.
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت پێشبینی کردن له‌سه‌ر ئاڕاسته‌ی ڕووداوه‌کان له پاش ئه‌م ناکۆکیه‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتی کارێکی ئاسان نییه به تایبه‌تیش له‌وه‌تای ڕێکه‌وتنی ستراتیژی له نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا هه‌ن ئه‌مه یه‌که‌مین جاره به‌م شێوه ڕوون و ئاشکرایه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک جیاواز بن.
دکتۆر ڕێبوار ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر مالیکی لابدرێت ئه‌وا کۆمه‌ڵێک پرسیار به‌دوای خۆیدا دێنێت، له‌وانه له پاش مالیکی چی دێته ئاراوه؟ ئایا 89 کورسیه‌که‌ی مالیکی له په‌رله‌ماندا ناتوانێت کێشه بۆ لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری عێراق و بۆ کوردیش له‌و نێوه‌نده‌دا دروست بکات؟ وه ده‌شڵێت هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی مالیکی به‌و ئاڕاسته سیاسی و له‌شکریی و به‌ڕێوه‌بردنه‌ی هه‌یه‌تی مه‌ترسیداره نه‌ک هه‌ر بۆ کورد به ته‌نیا به‌ڵکو بۆ هه‌موو عێراق.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 8:10 خوله‌که.