دکتۆر ڕه‌فیق سابیر ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و بارودۆخه‌ی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هاتۆته ئاراوه وه‌ک تاقیکردنه‌وه‌یه‌که بۆ هه‌موو هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان و هه‌مووشیان له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیه‌کی مێژوویی و گه‌وره‌دان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌یه.
دکتۆر ڕه‌فیق سابیر ده‌شڵێت چه‌ندان ساڵه کولتوری شه‌ڕی ناوخۆ و توندوتیژی هه‌موو بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵگای کوردی هه‌ڵته‌کاندووه و ئێساتا کاتی ساڕێژکردنی برینه‌کان هاتووه نه‌ک هه‌ڵدانه‌وه‌یان وه‌ک ڕیگه خۆشکردن بۆ کێشه‌ی تری ناوخۆیی له هه‌رێمه‌که‌دا.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر ڕه‌فیق سابیردا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی هه‌ڤپه‌یڤینه‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:09 خوله‌که.