هه‌ندێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق داوا ده‌که‌ن به خێرایی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی عێراقی ئاوڕێک له‌و پارێزگایانه بده‌نه‌وه که داوای بوون به هه‌رێم ده‌که‌ن و چیدی له زۆر ڕووه‌وه فه‌رامۆش نه‌کرێن.
دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی: له عێراقدا گه‌نده‌ڵیه‌کی زۆر هه‌یه و له ئاستی سه‌ره‌وه‌شدا داکۆکی له گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن
دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت، ته‌نها به سه‌یرکردنێکی دیمه‌نی سیاسی عێراق بۆت ده‌رده‌که‌وێت له هه‌موو پارێزگاکانادا شته‌کان به‌ره‌و خراپتر چوون نه‌ک به‌ره‌و باشتر.
دکتۆر کیانی ده‌شڵێت، پێی وا نییه به هه‌رێم کردنی پارێزگاکان کێشه‌کانی وڵاته‌که چاره‌سه‌ر بکرێن چونکه سیاسیه‌کانی عێراق نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌رکیان خزمه‌تکردن و دروستکردنی ده‌وڵه‌تی عێراقه.
به‌ڵێن ساڵح، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:58 خوله‌که.