هه‌روادێ و نیگه‌رانیه‌کان له زیادبووندان به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی که جیهادیه‌کان سوود له پشێوی و نائارامی و ناجێگیری سیاسی و ئاسایشی سوریا ببینن هه‌وڵی دزه‌کردن بده‌ن بۆ ناو سه‌رهه‌ڵدانی سوریا.
له ڕاگه‌یاندنێکیدا له‌به‌رده‌م کۆمیته‌ی له‌شکریی سیناتی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکادا سه‌رۆکی ده‌زگاکانی موخابه‌راتی ئه‌مریکایی ئاماژه‌ی به‌وه کردووه ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له سوریادا ڕووده‌ده‌ن تایبه‌تمه‌ندێتی هێرشه‌کانی ئه‌لقاعیده‌یان پێوه‌یه.
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب ، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت هه‌میشه سوریا ئه‌و سیناریۆیه‌ی به‌کارهێناوه که جیهادیه‌کان له پشت ڕووداوه‌کانی سوریاوه‌ن.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:29 خوله‌که.