دکتۆر جه‌بار قادر ، شاره‌زای کاروباری سیاسی تورکیا ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن له تورکیا هۆکارێکه بۆ خاوبوونه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌تی وڵاته‌که ڕووه‌و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا.
دکتۆر جه‌بار قادر: تورکیا له شه‌ش مانگی داهاتوودا هه‌نگاوی ڕژد نانێت بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورد
له میانه‌ی گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر جه‌بار، باسیش له‌وه ده‌کات چۆن به‌شداری کردنی هه‌موو لایه‌نه‌کان بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی ناوخۆی تورکیا گرنگی هه‌یه و به تایبه‌تیش ئه‌و لایه‌نانه‌ی که به‌شێکن له کێشه‌که.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:51 خوله‌که.