له کۆبونه‌وه‌کانی شاندی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ تورکیا به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم ، تاووتوێی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد کراوه له تورکیادا.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت کۆبونه‌وه‌کان پۆزه‌تیف بوون و تیایدا سه‌نگی خرابووه سه‌ر بابه‌ته هاوبه‌شه‌کانی نێوان هه‌رێم و تورکیا.
دکتۆر فواد حسێن ده‌ڵێت په‌یامی سه‌ره‌کی ئه‌م سه‌ردانه هه‌وڵدانه تا به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه کێشه‌ی کورد له تورکیادا چاره‌سه‌ر بکرێت.
به‌ڵێن ساڵح، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر فواد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:28 خوله‌که.