وا بڕیاره ڕۆژی دووشه‌مه کۆبونه‌وه‌یه‌کی گشتی لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا بکرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ئاڵۆزیه سیاسیانه‌ی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌ن.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت کۆبونه‌وه‌که له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌کرێت و هه‌موو لایه‌نه‌کان پێکه‌وه هه‌وڵی داڕشتنی پلانێک ده‌ده‌ن بۆ باشکردنی ئه‌و ڕه‌وشه‌ی که ئێستا هه‌یه له هه‌رێمه‌که‌دا و هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ کۆنترۆڵ کردنی بارودۆخه‌که‌یه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری هه‌بوونی ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌وه هاوشێوه‌ی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی له عێراق کردی ، دکتۆر فواد حسێن ده‌ڵێت پێی وایه ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆکی هه‌رێمه که ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه و وه‌ک ده‌ڵێت به‌رنامه‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌کی هه‌یه له‌گه‌ڵ پاپادا.
بۆ گوێگرتن له ده‌قی گفت و گۆکه ده‌توانیت کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ بکه‌یت که ماوه‌که‌ی 5:54 خوله‌که.