وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه بۆ پێشوازیکردن له جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق وه‌ک ده‌ڵێت له هه‌ر کاتێکدا تارق ئه‌لهاشمی بیه‌وێت ده‌توانێت بچێته تورکیاوه.
دکتۆر ئه‌نوه‌ر موحه‌مه‌د فه‌ره‌ج: ئه‌م ناوچه‌یه‌ی عێراقی تیادایه هه‌میشه جێی پێکدادانی کاریگه‌ریه ئاینزاییه‌کانی نێوان تورکیا و ئێران بووه.
دکتۆر ئه‌نوه‌ر موحه‌مه‌د فه‌ره‌ج، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی تورکیا پشتگیریه‌کی به‌هێزه بۆ هاشمی و لایه‌نگرانی و هه‌روه‌هاش درێژه پێدانی ده‌ستێوه‌ردان و کاریگه‌ریه‌کانی ده‌وڵه‌تانی دراوسێی عێراقه له پاش ساڵی 2003 وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ئه‌نوه‌ر ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له ده‌می پێکهێنانی سیسته‌می نوێی سیاسی عێراقدا هه‌ڵکشانی هێزی سیاسی شیعه ئاینزا سه‌ریهه‌ڵداوه و ئێستاش له پاش کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراقدا کێشه‌ی کاریگه‌ریه‌کانی هه‌رێمی له نێوان ئێران و تورکیا له عێراقدا زیاتر ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 14:25 خوله‌که.