په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، گفت و گۆی له‌سه‌ر به‌رنوسی بودجه‌ی پارتییه سیاسیه‌کان دواخست.
دلێر مه‌حمود ، ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ، ده‌ڵێت هۆکاری دواخستنه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران نه‌گه‌یشتنه ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر بۆ نمونه چۆنیه‌تی دانانی بنچینه‌یه‌ک بۆ دیاری کردنی بودجه‌که ، ئایا له‌سه‌ر ئه‌و ژماره‌ی کورسیانه بێت که ئه‌و پارتییه له په‌رله‌ماندا هه‌یه‌تی ، یان له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ده‌نگدانی خه‌ڵک بێت به‌و لایه‌نه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دلێر مه‌حمود ده‌شڵێت دابینکردنی بودجه هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌گرێته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شداریش نه‌بێت له حکومه‌تدا ، یانیش نوێنه‌رایه‌تی له په‌رله‌مانیشدا نه‌بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:34 خوله‌که.