بوورانەوەی کاربەدەستێک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا

کاربەدەستێکی تەندروستی دانمارک لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بارەی پەتای کۆرۆنا و ڤاکسینەکانی بوورایەوە.

تانیا ئێرکسن، بەرپـرسی دەزگای دەرمانی دانمارک کە لەگەڵ سوێرن بروسترەم، سەرۆکی بۆردی تەندروستی نیشتمانی دانمارک باسیان لە هۆکاری ڕاگرتنی بەگارهێنانی ڤاکسینەکەی ئاسترازێنکایان دەکرد، لە ناکاو بورایەوە و کەوت بە زەویدا.

دکتۆر سوێرن و چەند کەسێک لە ئامادەبووانی کۆنگرەکە بە پەلە بە هانایەوە چوون. کاربەدەستان دەڵێن بردوویانە بۆ نەخۆشخانە و ئێستا باری تەندروستی باشە.