زۆر لایه‌ن هه‌ڵویستی حکومه‌تی هه‌رێم و په‌ڕله‌مانی کوردستان له به‌رامبه‌ر هێڕشه‌کانی تورکیا و ئێران بۆ سه‌ر قه‌ندیل و هه‌رێمی کوردستان به لاواز ده‌بینن و ده‌ڵێن له ئاستی رووداوه‌کاندا نییه.
داود باغستانی سه‌رۆکی ده‌زگای ئیسرائیل – کورد له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی هه‌ڵوێستیکی باش و به‌رزی هه‌بوه ، به‌ڵام گرفته‌که وا دیاره ئه‌مریکا ئه‌مجاره‌ش به‌ڕێوه‌یه فێڵ له کورد بکا و پێش ئه‌وه‌ی باره‌که له عێراق ئارام ببێت و کێشه‌کان یه‌کلابنه‌وه به نیازی ده‌رچونه له وڵاته‌که، ئه‌مریکا عێراقی له ده‌ستی سه‌ددام ڕزگار کرد به‌ڵام دای به ده‌ستی پیستر له سه‌ددام، دای به ده‌ستی ئێران و له لایه‌کی تریشه‌وه به ده‌ستی تورکیا عوسمانی. سه‌رۆکی ده‌زگای ئیسرائیل – کورد ده‌لهی ئێمه ئه‌بێ به ئه‌مریکا، به ئوباما، دیموکرات و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بڵێن ئه‌بێ ئه‌وان شه‌رم له خۆیان بکه‌ن و من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌مریکا هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌ورا ده‌کات. باغستانی ده‌شڵێت ئه‌مریکا هێشتا له سیاسه‌تی ناوچه‌که تێنه‌گه‌یشتوه و هه‌ر له‌به‌ر چاوی تورکیا 20 میلیون کورد له‌وێدا به تیروریست ده‌زانێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی هه‌مو وت‌و وێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 10:39 خوله‌که .