پاش ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌کانی میدیای تورکیا ڕایانگه‌یاند نزیکه‌ی 60 ڕۆژنامه‌وان له‌و وڵاته له زینداندان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن نیگه‌رانی خۆی له‌مه‌ڕ ئازادی ڕاگه‌یاندن له تورکیا ده‌ربڕی.
خاتو کلنتن ڕۆژی شه‌ممه له ئه‌سته‌نبوڵ ڕایگه‌یاند پێویسته ڕۆژنامه‌وانان سه‌رکوت نه‌کرێن و ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه له به‌رژه‌وه‌ندی تورکیادا نابێت. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌شڵێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی وڵاتێکی به‌ربژاری یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کانی دیکه‌ی به‌ره‌و پێشچوونی تورکیادا ناگونجێت.
کلنتن ستایشی پێشوه‌چوونه سیاسی و ئابورییه‌کانی تورکیای کرد و گوتی نه‌ریتی دیموکراسی وڵاته‌که پێویسته ببێته نمونه بۆ وڵاتانی دیکه له هه‌رێمه‌که‌دا.