وەزیری دەرەوەی چین دەڵێت وڵاتەکەی پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی دوو کۆریاکە دەکات

وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی

وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی وتی وڵاتەکەی بە بەهێزییەوە پشتیوانی لەو ڕێکەوتنە دەکات کە دوو کۆریاکە لە میانەی کۆبوونەوەکەیاندا لە پیۆنگیانگ پێی گەیشتوون و وتی پێم وایە چیتر نابێت هەلێکی دیکەی ئاشتی لەدەست بدرێت.

ئەندامی ئەنجومەنی دەوڵەتی چین لە بەیاننامەیەکدا کە لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی چین بڵاوکرایەوە ئەم لێدوانەیدا.

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا وتی ئامادەیە دەست بکاتەوە بە گفتوگۆکان لەگەڵ کۆریای باکووردا دوای ئەوەی پیۆنگیانگ بەڵێنیدا ئەو شوێنانە لەناوبەرێت کە تاقیکردنەوە موشەکی ناوەکییەکانی تێدا ئەنجام دەدا و ئاماژەی بەوەدا کۆمەڵگەی ناوەکییە سەرەکییەکەشی دادەخات لە یۆنگیبۆن ئەگەر واشنتن کۆمەڵێک ڕێوشوێن بگرێتەبەر، بەڵام ئاماژەی بە ڕێوشوێنەکان نەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز