چین داوا لە هەموو لایەنەکانی دەکات پابەندبن بە ڕێکەوتنە سیاسییەکانی ناو سوریاوە

چین ڕایگەیاند کە زۆر گرنگە نەهێڵن ڕەوشەکە لە سوریا خراپتر ببێت دوای ئەوەی سوپای ئەمەریکا هێرشێکی کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی سەر بە حکومەتی سوریا

هوا تشون یەنگی وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی چینەوە وتی چین داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات پابەند بن بە رێکەوتنە سیاسیەکانی ناو سوریاوە.

وتەبێژەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی هێرشەکەی ئەمەریکا لە کاتێکدا بوو کە سەرۆکی چین شی جینگ پینگ و سەرۆک ترامپ لە فلۆریدا کۆدەبنەوە ئەم لێدوانانەیدا.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز