چین ده‌ڵیت بڕیاری به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی به جودابیری به‌ندکراوی چینی هاوشێوه‌ی هاندانی تاوانکردنه له وڵات‌دا. ئه‌م تێبینیه‌ی ئه‌مرۆی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چینی ما ژاوژو دواترین له زنجیره وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندئامێزن له دژی راگه‌یاندنی رۆژی هه‌ینی په‌یوه‌ست به خه‌ڵاتکردنی لیو ژیاباوی چالاکوانی دیموکراتخواز.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ژماره‌یه‌ک له وڵاتان داوایان له چین کردووه لیۆ ئازادبکات و ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ژاپۆن ناوتۆ کان گوتی کارێکی پڕ بایه‌خه که به‌ڕێز لیۆ ئازادبکرێت.
ناوبراو به تۆمه‌ته‌کانی هاندانی ئاژاوه‌گێڕی 11 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا دراوه.
وته‌بێژه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ئه‌مڕۆ له میانه‌ی زانیاری دانی هه‌وڵیدا، هیچ نیشانه‌یه‌کی سازشکردنی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پیشان نه‌دا و گوتی خه‌ڵاتکردنی جودابیری زیندانیکراو، هێندی خۆشکردنی تاوانه له چین و هه‌روه‌ها ئه‌و کاره پێشێلکردنی سه‌روه‌ری دادوه‌ری وڵاته.