چین ده‌ڵێت داله‌ی لامای ڕێبه‌ری روحانی تبت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناتوانێت به شێوه‌یه‌کی قانونی که‌سێک هه‌ڵببژێرێت داوای کۆچکردنی جێیبگرێته‌وه و ته‌نها به‌یجین بڕیار له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌دات.
هۆنگ لی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له میانه‌ی کونفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له رۆژی دووشه‌ممه گوتی ئه‌و نازناوه دوا به داوای کۆچی دوایی ڕێبه‌ری روحانی له‌لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه بڕیار له‌سه‌ر به‌خشینی به یه‌کێکی تر ده‌درێت و گوتی ئه‌گینا ناقانونی ده‌بێت.
جێی باسه 14هه‌مین داله‌ی لاما هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه په‌سه‌ندکرابوو.
گوتیشی داب و نه‌ریت ڕێگه نادات داله‌ی لاما جێگر بۆ خۆی هه‌ڵببژێریت.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا له ڕۆژی شه‌ممه‌دا داله‌ی لامای 76 ساڵان ته‌مه‌ن گوتی که ته‌مه‌نی بوو به 90 ساڵ بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنی داله‌ی لاما به‌رده‌وام بێت یاخود نا. و گوتی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش ڕاوێژکاری له‌گه‌ڵ لاما باڵاکانی داب و نه‌ریتی بوذیـیهکان و خه‌ڵکی تبت و که‌سانی دیکه‌ش ده‌کات به‌ر له‌وه‌ی بڕیار بدات.