کەنەدا 20 پۆلیس دەنێرێت بۆ موسڵ

حکومەتی کەنەدا ڕایگەیاند 20 پۆلیس دەنێرێت بۆ عێراق بۆ یارمەتیدانی ئەرکەکانی پۆلیس لە شاری موسڵ کە لەمدواییانەدا لەژێر دەستی داعش ڕزگارکرا.

وابڕیارە لەهەفتەکانی داهاتوودا پۆلیسە کەنەدییەکان بگەنە عێراق و لەگەڵ سێ لایەنی پۆلیسی کەنەدی تردا کە ئێستا لە عێراقن یەکبگرن.

واچاواڕواندەکڕیت پۆلیسە کەنەدییەکان هەتاوەکوو مانگی سێی 2019 لە عێراق بمێننەوە.

وەزیری پاراستنی گشتی کەنەدی ڕالف گودیڵ لە بەیاننامەیەکدا وتی " لەگەڵ ڕزگارکردنەوەی موسڵدا عێراق پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و کەنەدا هەمیشە پابەند دەبێت بە پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراقی و گەلەکەیەوە."

وتیشی " ئامانجی ناردنی پۆلیسەکان بۆ عێراق گەشەپیدانی تواناکانی پۆلیسی ناوخۆی عیراقە بۆ پاراستنی گەلی عێراق."