وەزیری دەرەوەی کەنەدا فرانسوا فیلیپ شامبین ئاماژەی بەوەدا دوو سندووقە ڕەشەکەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە کە لە مانگی یەکدا لە تاران خرایە خوارەوە و بووە هۆی گیان لەدەستدانی هەموو سەرنشینەکانی گەیشتوونەتە پاریس.
وتیشی واپێشبینی دەکرێت دوو سندووقەکە بگوازرێنەوە بۆ دەزگای ڕووداوی فڕۆکەکان " بی ئی ئەی " لە فەڕەنسا.
ڕۆژی شەممە ئێران ئاماژەی بەوەدا دوو سندووقە ڕەشەکەی فڕۆکە ئۆکرانیەکەی ڕەوانەی فەڕەنسا کردووە دوای ئەوەی لە مانگی یەکدا بە هەڵە ئەو فرۆکەیەی خستە خوارەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز