پێنج مانگ پاش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی عێراق ، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت لایه‌نه سه‌رکه‌وتوه‌کانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه نه‌یانتوانیوه بگه‌نه ڕێکه‌وتنێک بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه که هێشتا زه‌مینه‌ی تێگه‌یشتن له نێوان لایه‌نه‌کاندا نه‌هاتۆته ئاراوه به‌رامبه‌ر ئایندهی وڵاته‌که.
ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کیش له‌ولاوه بوه‌ستێ ، وه‌ک زۆرێک له کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ڕاشکاوانه دانی پیادا ده‌نێن وڵاتانی دراوسێی عێراق به‌شێکن له ته‌گه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی به‌رده‌م پێکهێنانی حکومه‌تدا.
هه‌ندێک له‌و بڕوایه‌دان گه‌ر بێتوو گرێکوێره‌ی پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری داهاتوو بکرێته‌وه ئه‌وا کێشه‌کانی تر به ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌بن.
قه‌یرانی سیاسی ئێستا ناو لایه‌نه‌کانیشی گرتۆته‌وه ، شیعه‌کان هه‌موویان کۆک نین له‌سه‌ر کاندیدکردنه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی بۆ ئه‌و پۆسته.
دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌جێهێشتنی عێراق ده‌کات ، به‌ڵام ڕێبه‌رانی تری لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر عه‌لاویش بڕواته ده‌رێ و واز بێنێت ، لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ستبه‌رداری مافی خۆی نابێت بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت.
پرسیاریش ئه‌وه‌یه عێراق به‌ره‌و کوێ؟؟
میوانه‌کانی به‌رنامه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن بریتیبوون له به‌ڕێزان:
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین / هه‌ولێر
ڕێبوارکهریم ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی / سلێمانی
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌که بن که ماوه‌که‌ی 49:07 خوله‌که.