سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ته‌نها سه‌د ڕۆژی داناوه بۆ وه‌زیره‌کانی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی بۆ چاکردنی ڕه‌وشی وه‌زاره‌ته‌کانی کابینه‌که‌ی.
بوشرا ئهلزوهینی ، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له کابینه‌ی حکومه‌تی عێراقدا ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره هه‌ر ته‌نها بۆ چاکسازی له ناو وه‌زاره‌ته‌کاندا نییه ، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی دانانی نه‌خشه‌ی ڕێگایه‌که بۆ وه‌زاره‌ته‌کان و بۆ به‌رنامه‌ی کارکردنی.
خانم ئهلزوهینی ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ بوونی ناکۆکی و مل ملانێی سیاسی له عێراقدا به‌ڵام نابێت ببنه ڕێگر له‌به‌رده‌م سه‌رکه‌وتنی به‌رنامه‌کانی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی له‌گه‌ڵ بوشرا ئهلزوهینی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له حکومه‌تی عێراق کردوویه‌تی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:29 خوله‌که.