پارتی دیموکراتی لێبراڵ له به‌ریتانیا که به پارتی سێهه‌م داده‌نرێت له تاووتوێکردنی سه‌ودای ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شدایه له‌گه‌ڵ کۆنه‌پارێزاندا که له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی هاوبه‌شی سیاسیدایه بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ پاش ئه‌وه‌ی کۆنه‌پارێزان زۆرینه‌ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یان به‌ده‌ست هێنا.
نک کلێگ، ڕێبه‌ری دیموکراته لێبڕاڵه‌کان ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لایه‌نه‌که‌یدا کۆبووه‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی شێوازی ئه‌و سه‌ودا کردنه له‌گه‌ڵ کۆنه‌پارێزاندا.
ئه‌م دوو پارتیه‌ی به‌ریتانیا جیاوازی گه‌وره‌ی ئایدیۆلۆژییان هه‌یه، به‌ڵام نک کلێگ له ڕێدا به‌ره‌و کۆبونه‌وه‌که به په‌یامنێرانی گوتوه به گیانێکی کۆنه‌پارێزانه‌وه به‌شداری له کۆبونه‌وه‌که‌دا ده‌کات له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تردا.
هه‌ر ڕێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ کۆنه‌پارێزاندا ده‌بێته مایه‌ی نه‌مانه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی گۆردن براون سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا.
به‌ڕێز براون ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر کۆنه‌پارێزان و دیموکراته لێبراڵه‌کان نه‌گه‌یشتنه ڕێکه‌وتنێک ئه‌وا خواستیه‌تی هه‌وڵی جۆره ڕێکخستنێک بدات له‌گه‌ڵ به‌رێز کلێگ و پارتیهکهشیدا.