به‌ریتانیا زانیاری نهێنی له‌سه‌ر توێـکاری ته‌رمی ده‌یڤد کێڵی شـاره‌زای چه‌کی عێراق بڵاوکرده‌وه که تیایدا پـشتڕاستی ده‌کاته‌وه ئه‌و له ئه‌نجامی بڕینی مه‌چه‌کی به ده‌سـتی خۆی گیانی له‌ده‌سـتداوه.
ئامانج له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه ئه‌وه‌یه کۆتایی به‌و گوتانه بهێنن که ده‌ڵێن ڕه‌نگه ده‌یڤد له سـاڵی 2003 دا کوژرابێت.
وه‌زیری دادی به‌ریتانیا کێنث کلارک گوتی ئه‌و به‌ڵـگه‌نامانه بڵاوده‌کاته‌وه خه‌ڵـکی باوه‌ڕیان به لێـکۆڵینه‌وه بنهڕهتیـیهکه هه‌بێت ئه‌وه‌ی له سـاڵی 2004 دا گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ده‌یڤد کێڵی خۆی کوشـتووه. ئه‌و دادوه‌ری کاتی خۆی سه‌رپه‌رشتی لێـکۆڵینه‌وه‌که‌ی ده‌کرد داوای کردبوو هه‌تا 70 سـاڵ ڕاپـۆرتی توێـکاری ته‌رمی ده‌یڤد به نهێنی بمێنێته‌وه.
ڕاپـۆرتی توێـکارکردنی ته‌رمه‌که ده‌ڵێت ده‌یڤد خۆی به ده‌سـتی خۆی مه‌چه‌کی چه‌پی بڕیوه و هه‌روه‌ها بڕێـکی زۆر ده‌رمانی ئازاری خواردووه. (نیکۆلاس هه‌نت) دکتۆره‌که‌ی توێکاریـیهکهی کردووه نووسیویه‌تی هیچ شتێـک نیـیه ئاماژه بۆ ئه‌وه بکات هێرش کرابێته سه‌ری یان ته‌رمه‌که‌ی برابێت بۆ ناوچه‌ی ئۆکسفۆردشێر ئه‌و شوێنه‌ی ته‌رمه‌که‌ی لێـدۆزرایهوه.
ده‌یڤد کێڵی به مردوویی دۆزرایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ناوی وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ ڕاپـۆرتێـکی BBC هات که ده‌یگوت حکومه‌تی سه‌ره‌ک وه‌زیری ئه‌و ده‌مه تۆنی بلێر مه‌ترسیـیه‌کانی هێزی له‌شـکری سه‌دام حسێنی زۆر گه‌وره کردبوو.