بەریتانیا پشتڕاستی دەکات کە ئیران لە پشتی هێرش بۆ سەر کەشتییەکانی نەوتکێش لە دەریای عەماندا بووە

توبیاس ئەلوود

هاوکات یەکشەمە ساندەی تایمز بە گوتەی سەرچاوەکان لە حکومەتی بەریتانیا هەواڵی دا کە ئەو ولاتە بە دوای ئەو هێرشانە لە نێو دەریای عەمان، مەبەستێتی ١٠٠ سەبازی تایبەتی هێزی دەریایی خۆی بۆ ناوچەی کەنداوی فارس ڕەوانە بکات.

دوو ڕۆژ دوای جەختکردنی کاربەدەستانی ئەمەریکا سەبارەت بە نەخشی کۆماری ئیسلامی لە هێرش بۆ سەر دوو کەشتی نەوت هەڵگری دەریای عەمان، بەریتانیاش ڕایگەیاند کە ئێران لە پشتی ئەو هێرشانە بووە.

یەکشەمە ١٦ی مانگی ٦، جێرمی هانت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە وتووێژێک لە گەڵ بی بی سی گوتی کە ئەو هەڵسەنگاندنی وڵاتەکەی ئەنجامی داوە وێدەچێت کە ئێران لە پشتی هێرش بۆ سەر نەوتکێشەکان لە دەریای عەماندایە.

ئەو گوتی: "بە گوێرەی هەڵسەنگاندەکانی ئێمە هێچ کەسی دیکە نەیتوانیوە ئەو کارە ئەنجام بدات."

پێشتر و ڕۆژی هەینی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، گوتبووی کە وڵاتەکەی هێچ هۆیەکی نیە ئیدعای ئەمەریکا پەسند نەکات کە ئێران دەستی لە ئەو تەقینەوەدا بووە.

هەروەها یەکشەمە "توبیاس ئەلوود" جێگری وەزیری بەرگری بەریتانیا، لە وتووێژێکی تەلەڤزیۆنی بە ئاماژە بە بابەتی هێرشەکانی ئەمدواییانە بۆ سەر نەوتکێشەکان لە دەریای عەمان، گوتی کە ئێران دەبێت بزانێت کە بەریتانیا داراییەکانی خۆی لە ناوچەدا دەپارێزێت.

بەیانی پێنجشەمە، دوو کەشتی نەوتکێش کە لە میرنشینەکان و عەڕەبستان ڕا بۆ لای خۆرهەڵاتی ئاسیا دەچوون کەوتنە بەرهێرش. چەند کاتژمێر دواتر، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی دا، کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە بەرپرسیاری ئەو هێرشە زانی.

ئێوارەی ئەو ڕۆژە ئەمەریکا بەڵگەی سەبارەت بە نەخشی ئێران لە هێرش بۆ سەر کەشتییەکانی نەوتکێش تەسلیمی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد.