پۆلیسی به‌ریتانیا ده‌ڵێت ، دوازده که‌سیان ده‌ستگیرکردووه له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێکی گه‌وره‌ی دژه تێرۆردا.
( جۆن یاتس ) ئه‌فسه‌ری باڵای به‌ریتانیا له هێزی دژه تێرۆر ، ده‌ڵێت ته‌مه‌نی گومانباره‌کان له نێوان 17 بۆ 28 ساڵیدایه و زوویه‌کی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌ستگیرکراون پاش ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له له‌نده‌ن و ستۆک و کاردیف کراون.
یاتس ده‌ڵێت ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه به به‌رنامه بوون و له ئاستێکی به‌رزیشدا بوون و له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانیاریه‌کان کراون.
ئه‌م کاربه‌ده‌سته‌ی هێزی دژه تیرۆری به‌ریتانیا ده‌ڵێت لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ گومانباره ده‌ستگیرکراوه‌کاندا له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئامادکاریهکانیان ده‌بێت بۆ ئه‌نجام دانی کاری تێرۆریستی.
جۆن یاتس ، خۆی لادا له‌وه‌ی زانیاری و ورده‌کاری زیاتر بدات له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کان ، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت گووتی ئه‌و ده‌ستگیرکردنانه پێویست بوون بۆ پاراستنی بێوه‌یی دانیشتوان.