جه‌نگاوه‌رێـکی سه‌ربه‌خۆیی که له لایه‌ن دیکتاتۆریـیهتی وڵاته‌که‌ی ئازار و ئه‌شکه‌نجه درابوو، بوو به یه‌که‌مین سه‌رۆکی ژن له به‌ڕازیل.
ڕۆژی شه‌ممه هه‌زاره‌ها که‌س له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی پایته‌ختی به‌ڕازیل کۆبوونه‌وه وێڕای باران بارانێـکی زۆر بۆ پـێشـوازیکردن له دێلما ڕۆزێف کاتێـک به‌ره‌و ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆکایه‌تیـیه مێژوویـیه‌که‌ی ده‌ڕۆیشت له ڕۆلز ڕۆیز. تیمێـکی ئاسایشی ژن و پـیاوی له‌گه‌ڵدا بوو.
خانم دێلما ڕۆزێفی ته‌مه‌ن 63 سـاڵ گوتی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی ده‌بێته ده‌سـپـێـکی قۆناغێـکی نوێ و به‌ڵێنی دا که ڕێز له ژنان بگرێت و به هانای خه‌ڵـکی هه‌ژاره‌وه بچێت و ده‌شڵێت فه‌رمانڕه‌وایی هه‌موو گه‌لی به‌ڕازیل ده‌بێت.
سه‌رۆکی نوێی به‌ڕازیل که کچی کۆچبه‌رێـکی بولگاریـیه له سـاڵانی شه‌سته‌کاندا له‌گه‌ڵ ڕێـکخراوی گه‌ریلایی چه‌په‌کاندا بووه، له دژی دیکتاتۆریـیهتی له‌شـکری ئه‌و سه‌روه‌خته‌ی به‌ڕازیل.
خانم دێلما ڕۆزێف بۆ 3 سـاڵ زیندانی کراوه، وه‌ک ده‌شڵێت له‌و ماوهیهشـدا ئه‌شکه‌نجه دراوه.