ئاورێـکی گه‌وره ناوچه‌یه‌کی عه‌مبارکردنی شـاری ڕیو دی جانیرۆی به‌ڕازیلی گرتۆته‌وه، واته له‌و شوێنه‌ی جلوبه‌رگ و که‌ره‌سته و که‌لوپه‌لی تایبه‌ت بۆ که‌ژاوه‌ی ماشێنه‌کانی لێ دروست ده‌کرێن و عه‌مباریش ده‌کرێن، که له به‌ناوبانگترین که‌رنه‌ڤاڵی شـاره‌که‌دا به‌کارده‌هێنرێن.
کاربه‌ده‌سـتێـک له ڕێـکخه‌رانی ئه‌و ڤێسـتڤاڵه سـاڵانه‌یه گوتوویه‌تی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه زیانێـکی گه‌وره‌یه.

زۆرێـک له کۆمه‌ڵه‌کانی ئه‌م که‌رنه‌ڤاڵه سـاڵانه‌یه ده‌کرێت بگوترێت ئاماده‌بوون بۆ به‌شـداریکردنی ئه‌و مه‌راسیمه که بڕیاربوو له مانگی داهاتوودا ده‌سـتپـێبکات.
دوکه‌ڵێـکی گه‌وره‌ی چڕ ئاسـمانی سهمبادرۆمهوه بووه، واته شوێنی که‌رنه‌ڤاڵه‌که.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ڕاپـۆرت له‌سه‌ر زیانی گیانی له‌و ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه نه‌بووه.
سه‌دان هه‌زار گه‌شـتیار ده‌چنه بینینی ئه‌م ڤێسـتڤاڵهی ڕیو دی جانیرۆ که به گه‌وره‌ترین ڤێسـتڤاڵ داده‌نرێت له به‌ڕازیل.