کۆشکی سپی: ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی لەم مانگەدا سەردانی ئیسڕائیل دەکات

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن

کۆشکی سپی ڕایگەیاند لە 23 ی مانگی شەشدا ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن سەردانی ئیسڕائیل دەکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئەو وڵاتە بنیامین ناتانیاهودا کۆدەبێتەوە.

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی گارێث مارکیز وتی لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆڵتن چاوی بە بەرپرسانی ئاسایشی نیشتیمانی و وزەی ناوەکیی ئیسڕائیل دەکەوێت.

ئەم سەردانەی بۆڵتن بۆ ئیسڕائیل لە پێش کۆنگرەکەی بەحرەین دێت کە ئەمەریکا سەرپەرشتی دەکات و ئامانج لێی پشتیوانیکردنی ئابووری فەڵەستینە، ئەمەش لەچوارچێوەی پلانی ئاشتی ئەمەریکادا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز