سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکسـتان ڕایگه‌یاند ده‌زگاکانی موخابه‌راتی سه‌رانسه‌ری جیهان ئۆباڵی شـکسـتی وڵاته‌که‌ی له ده‌سـتگیرکردنی ئوسامه بن لادن ده‌گرنه ئه‌سـتۆ له دهمـێـکدا پاکسـتان به‌ره‌و ڕووی گوشـاره‌کان بووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی ڕابه‌ری ئه‌لقاعیده له شـارۆچکه‌یه‌کی پاکسـتانی پـڕ له هێزه‌کانی له‌شـکری پاکسـتان.
ئه‌مڕۆ له پاریس سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکسـتانی یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر که‌مته‌رخه‌می له سیخوڕیکردندا له لایه‌ن پاکسـتانه‌وه هه‌بێت، ئه‌وا که‌مته‌رخه‌می له هه‌موو جیهانه‌وه هه‌یه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو له میانه‌ی هێرشێـکدا له شـارۆچکه‌ی ئه‌بت ئابادی پاکسـتان هێزێـکی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکایی ڕابه‌ری تۆڕی تێرۆریسـتی ئه‌لقاعیده ئوسـامه بن لادنیان کوشت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکایی ئه‌و پـرسیاره ده‌که‌ن که چۆن ڕابه‌ری ئه‌لقاعیده بۆ چه‌ندان سـاڵ توانیویه‌تی له‌و شـارۆچکه‌یه له خانوویه‌کی گه‌وره‌ی یه‌ک ملیۆنیدا بژی به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتانی هیچ زانیاریـیه‌کیان له‌و باره‌یه‌وه هه‌بووبێت.
له لای خۆیه‌وه له ئه‌فغانسـتان گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانی ڕایگه‌یاند که ده‌بووایه ده‌زگای موخابه‌راتی پاکسـتانی ئاگاداری جێگه‌ی نیشته‌جێی بن لادن بووایه، چونکه خانووه‌که‌ی زۆر نزیک بووه له سه‌ربازگه‌یه‌کی سوپاوه.
هاوکات ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی پـۆلیس و سوپای پاکسـتانی ده‌وروبه‌ری خانووه‌که‌ی بن لادنیان داوه.
پاکسـتان نکوڵی له پاراسـتنی بن لادن کردووه و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش حکومه‌ت ڕه‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مه‌ریکا کرد که له ئاکامدا بن لادن کوژرا و پاکسـتان هۆشـداریشی دا که نابێت وڵاتانی جیهان وه‌ها بزانن وڵاته‌که له به‌رده‌میاندا واڵایه.