پلانی بایدن بۆ دووبارە خۆ کاندید کردنەوەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2024دا

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن دەڵێت پلانی هەیە دووبارە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2024 دا خۆی کاندید بکاتەوە، بەڵام هێشتا ئامادە نییە ڕایبگەیەنێت.

سەرۆک بایدن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پڕۆگرامی Today Show ی کەناڵی NBC وتی " پلانم هەیە خۆم کاندید بکەمەوە، بەڵام هێشتا ئامادە نیم ڕایبگەیەنین."

سەرۆک بایدن وتوویەتی کە نیازی هەیە ببێتە کاندیدی دیموکراتەکان لە ساڵی 2024 دا بەڵام هێشتا بە فەڕمی ڕاینەگەیاندووە.

کەناڵی NBC نیوز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی نەناسراوەوە بڵاویکردەوە بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی خەریکن دوایین بڕیار دەدەن سەبارەت بە دەستپێکردنی هەڵمەتی دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆک بایدن.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بابەتەکەوە بە NBC وت " بەشی بڕیاردانەکە تەواو بووە، بەڵام ' بایدن ' ئەو فشارەی ناوێت کە دەبێت ئەوە ڕابگەیەنێت کە پێشتر بڕیاری لەسەر داوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز