جۆ بایدنی جێـگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هانی کۆنگرسی وڵات ده‌دات ماوه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر چینی مامناوه‌ندی دهرێژبکاتهوه، به‌رله‌وه‌ی له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا واده‌که‌ی به‌سه‌ر بچێت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه خانه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکایی هه‌نووکه درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌که‌ی په‌سه‌ندکردووه، به‌ڵام هێشـتا ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی پـیرانیش په‌سه‌ندی بکات.
جۆ بایدنی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له بری سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مڕۆ وتاری ڕادیۆیی هه‌فتانه‌ی پـێشـکه‌ش کرد له‌و ده‌مه‌ی سه‌رۆک ئۆباما له سه‌ردانه کتوپڕه‌که‌ی بۆ ئه‌فغانسـتان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هاوکات له گوته‌که‌یدا جۆ بایدن گوتی پـێویسته کۆنگرس واده‌ی کۆمه‌ککردنی دارایی بۆ ملیۆنه‌ها له ئه‌مه‌ریکایـیه بێ کاره‌کان درێژبکاته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکایی به‌هۆی بۆنه‌کانی کرسمسه‌وه پـشوو وه‌ربگرن و له کار ڕابوه‌ستن.
هاوکات له وتاری هه‌فتانه‌ی کۆماریـیه‌کاندا سیناتۆری سـتانی ئیلینۆیز مارک کرک داوای چاره‌سه‌ری له لایه‌ن هه‌ردوو حزبی دیموکرات و کۆماری کرد له په‌یوه‌ست به که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی فیدراڵی.