جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆکی ولایه‌ته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا گه‌یشته عێراق بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی حکومه‌تی نۆی سه‌باره‌ت به دوا ڕۆژی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته‌دا له‌م ده‌مه‌ی که خۆیان بۆ کشانه‌وه له کۆتایی ئه‌م ساڵدا ئاماده ده‌که‌ن.
سه‌ردانه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌که‌ی بایدن به یه‌که‌مین گه‌شتی به‌رپرسێکی ئه‌مه‌ریکایی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درێت له‌وه‌تای عێراق له کۆتایی مانگی ڕابردوودا کابینه‌ی نوێی په‌سه‌ندکرد و کۆتایی به بنبه‌ستی سیاسی هێنا و ده‌ستی به دامه‌زراندنی حکومه‌ته‌که‌ی کرد دوای هه‌ڵبژاردنه گرنگه‌که‌ی مانگی سێی ساڵی ڕابڕدوو.
به‌رپرسانی عێراق ده‌ڵێن له‌و باوڕه‌دان که مه‌سه‌له‌ی هێشتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق بۆ دوای مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان له 21 ی مانگی دوازده، ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی وتووێژه‌کانی بایدن و سه‌ره‌ك وه‌زیران نوری مالیکی و سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی بێت. هه‌روه‌ها بڕیاره بایدن چاوی به ڕێبه‌رانی تری عێراق بکه‌ویت که بریتین له ئه‌یاد عه‌لاوی ، شیعه‌ی سیکیولاری که ڕیبه‌رایه‌تی بلوکی عێراقیه‌ی ئوپوزسیۆن ده‌کات.
به‌ڕیز مالیکی له ژێر گوشار له لایه‌ن ئه‌ندامانی شیعه له حکومه‌ته هاوپه‌یمانه‌که‌ی نایه‌وێت درێژه به مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق بدات بۆ دوای کۆتایی ئه‌م ساڵ ته‌نانه‌ت که به‌رپرسانی عێراقی و ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێن وڵاته‌که له ڕه‌وشێکدا نابێت که بتوانیت به خۆی به‌رگری له سنووره‌کانی بکات.
له لایه‌کی تره‌وه به‌رپرسانی عێراق ڕایانگه‌یاند له ئاکامی سێ ته‌قینه‌وه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه که مزگه‌وته‌کانی له ناوه‌ڕاست و باکوری عێراق کرده ئامانج ، دوو که‌س گیانیان له ده‌ستدا.
به‌رپرسان گوتیان ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له دوو مزگه‌وتی سوننه و یه‌کێکی شیعه‌کان روویان دا هه‌روه‌ها 11 که‌سی تری بریندار کرد.