دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن ئه‌ندامی لیستی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت پێی وانیـیه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بێجگه له هه‌ندێ ڕێنومایی بۆ عێراقیه‌کان بڕیارێکی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که بدات.
له میانه‌ی گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن ده‌شڵێت به‌ڵێ هێشتا عێراق له ژێر به‌ندی حه‌وتی نهتهوهیهکگرتوهکاندایه ، به‌ڵام عێراقیه‌کان ته‌واوی ئه‌م کێشانه‌ی له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی ئاینده دروست بوون به مه‌سه‌له‌یه‌کی ناوخۆیی ده‌زانن و هه‌ر بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش بێت به ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری عێراقدا دایده‌نێن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفت و گۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:55 خوله‌كه.