دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت کاتێک گؤڕان له فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان جیابووه‌وه و سه‌ربه‌خۆ که‌وته دانوستاندن له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکیدا، به‌ڵام مالیکی که‌وته ژێر فشاری هاوپه‌یمانی کوردستانیه‌وه ، تا به‌شی کورد له پۆسته‌کاندا لای هاوپه‌یمانی بێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌و جیاوازیانه‌ی نێوان هاوپه‌یمانی کوردستانی و گۆڕان زیان له مه‌سه‌له سه‌ره‌کیه‌کانی کورد نادات له به‌غدا ، دکتۆر بایه‌زید ده‌ڵێت ، نه‌خێر چونکه گۆڕان وه‌ک چاودێرێکی باش بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کورد و هه‌موو عێراقیش کار ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:35 خوله‌که.