بارام مه‌جیدخان: ئه‌گه‌ری لێدانی ئێران له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕستدا وا ده‌کات پێشبینی ڕووداوه‌کان نه‌کرێت
پاش ڕاپۆرته‌که‌ی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی ئێران، ئیسرائیل جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی به‌کارهێنانی هێزی له‌شکری به‌رامبه‌ر ئێران بژاره‌یه‌کی کراوه‌یه و ئه‌گه‌ریشی هه‌یه ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی شکست بێنێت له‌وه‌ی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران ڕابگرێت.
بارام مه‌جیدخان، شاره‌زای کاروباری سیاسی ئێران ده‌ڵێت ئه‌گه‌ری لێدانی ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه هه‌میشه کراوه‌یه ، هه‌رچه‌نده هێشتاش وه‌ک ده‌ڵێت ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی ماوه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، بارام مه‌جیدخان ده‌شڵێت ڕووسیا دیپلۆماسیهتیهکی هه‌نگاو به هه‌نگاوه له گه‌ڵ ئێران‌دا و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئێران به به‌هاری عه‌ره‌به‌وه دیار ده‌کات سوریایه و پێده‌چێت فشاره‌کان له ڕێی سوریاوه بخرێنه سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:43 خوله‌که.