کاربه‌ده‌سـتانی به‌نگلادیشی ده‌ڵێن چه‌ته ده‌ریایییه گومانباره‌کانی سۆماڵیا که‌شـتیـیه‌کی بارهه‌ڵگریان له که‌ناری هیندسـتان ڕفاندووه.
سه‌رۆکی ده‌زگای بارهه‌ڵگرتنی ده‌ریایی له به‌نگلادیش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتوویه‌تی که‌شتی (M.V. Jahan Moni) ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ناو ده‌ریای عه‌ره‌بدا ڕفێندراوه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن که‌شـتیـیه‌که تاقمێـکی 25 که‌سی تیادایه که هه‌موویان به‌نگلادیشین و کهشـتیـیهکهش به‌ره‌و سـۆماڵیا ده‌چوو.
هێزه ده‌ریایـیه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و ناتۆ و ژماره‌یه‌ک وڵاتیش چاودێری سـنووره ئاویـیهکانی نزیک سۆماڵیا ده‌که‌ن بۆ ڕێـگه‌گرتن له چه‌ته ده‌ریایـیه‌کان، به‌ڵام وێڕای ئه‌م چاودێریکردنه چه‌ته ده‌ریایـیه‌کانی سـۆماڵیا ده‌یان کهشـتیان له‌م چه‌ند سـاڵه‌ی ڕابردوودا ڕفاندووه و وه‌ک خاوه‌ش ده‌یان ملیۆن دۆلاریان وه‌رگرتووه.