به‌ختیار که‌ریم: پێم وانییه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌کدا بێت
هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کان له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌ڵێن هه‌وڵێک له ئاردایه تا کێشه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که له ناو په‌رله‌ماندا چاره‌سه‌ر بکرێن.
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه به‌ختیار که‌ریم له‌و بڕوایه‌دایه بردنی کێشه‌کان بۆ ناو په‌رله‌مان ده‌شێت چاره‌سه‌رکردنه‌کان دوابخات.
به‌ختیار که‌ریم ده‌شڵێت ، زۆریک له لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق به ئاگان له‌وه‌ی له ده‌می هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراقدا هه‌روا ئاسان نییه حکومه‌تێکی نوێ پێکبهێنرێت ، هه‌ر بۆیه هه‌موو پێداده‌گرن که ڕیکه‌وتنی هه‌ولێر جێبه‌جێبکرێت.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه به‌ختیار که‌ریمدا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:25 خوله‌که.