ئێران ده‌ڵێت دهسـتێواردانی له‌شکری له به‌حره‌ین له‌لایه‌ن وڵاتانی تره‌وه مایه‌ی قبوڵکردن نیـیه.
ئه‌و ڕه‌خنه‌یه له لایه‌ن ئێرانی به زۆرینه شیعه هاتووه دوای ڕۆژێك پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌شکری به ڕێبه‌رایه‌تی سعودیه چوونه ناو ئه‌و پادشایه‌تیه بچوکه‌ی که‌نداو بۆ پشتیوانکردنی حکومه‌تی که‌مینه سوننه‌کانی.
نزیکه‌ی هه‌زار سه‌ربازی سعودی و 500 پۆلیس له شانشینی یه‌کگرتووکانی عه‌ره‌به‌وه له سنووره‌کانی نێوان به‌حره‌ین و سعودیه په‌ڕیونه‌ته‌وه له‌سه‌ر داواکاری پادشایه‌تی به‌حره‌ین بۆ یارمه‌تیدانیان له پاراستنی باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌ت دوابه‌دوای هه‌فته‌یه‌ك له خۆپیشاندان له لایه‌ن ئه‌ندامانی زۆرینه‌ی شیعه‌کانه‌وه.
به‌حره‌ین ئاماژه‌ی به ڕێکه‌وتنـنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری وڵاتانی که‌نداو دابوو، به‌ڵام هێشتا ڕوون نه‌بووته‌وه که وڵاتانی تری بلوکهکه که بریتین له عومان و کوه‌یت و قه‌ته‌ر هه‌مان هه‌ڵوێست وه‌ربگرن.
ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه زووتریش له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی شیعه‌ی وڵاته‌که وه‌ك داگیرکردن ناودێر کرابو.