سه‌رۆك به‌راك ئوباما له په‌یامی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵیدا جارێکی تر له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌کاندا دوا و به پێچه‌وانه‌ی ساڵانی پێشووتر په‌یامه‌که‌ی ڕاسته‌وخۆ ئاراسته‌ی خه‌ڵکی ئێران بوو به تاێبه‌تی گه‌نجه‌کان. دوکتور ئازاد مورادیان برپرسی کۆمیته‌ی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌مریکا بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ له ئێران ده‌ڵێت ئوباما ده‌یه‌ویت بڵی ئێران له‌و گۆرانکاریه‌ی که له ناوچه‌که‌دا له ئارادایه، جیا نییه و ئایندهی ئیرانیش ئه‌وه‌یه که گه‌نجه‌کان ده‌یانه‌وێ. مورادیان ده‌شڵێت من پێم وایه سیستمی ئێران سیستمیکی فه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه وه ئه‌گه‌ر بۆچوونێک هه‌یه سه‌باره‌ت به ئێران ده‌بێ به پێ ئه‌و سیستمی فه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه بێت، ئه‌وه‌یه که ئێران وه‌کو شتێکی یه‌کسان ته‌ماشا ده‌کات به بێ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای نه‌ته‌وه‌کانی ئیران بکات، له کاتێکدا باس له ده‌ستگیرکردنی خوێندکارێك، پاریزهرێك وه یاخود ده‌رهێنه‌ری فیلم ده‌کات باس له کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران ناکات، له جیاتی ئه‌وه‌ی باسی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر بکات که له‌سه‌ر بیر‌و راکانی له سێداره دراوه دێت باسی کێشه‌کان به گشتی ده‌کات، له کاتێکدا باسی به‌هائیه‌کان ده‌کات باسی یارستانهکان ناکات که به هۆی یارستانی بوونیان له سێداره ده‌درێن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 14:37خوله‌که.