پـێده‌چێت گرفته سیاسیه‌کانی نێو عێراق هه‌ر به‌رده‌وام بن، و کار گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی گه‌وره ڕێبه‌ری شیعه‌کانی عێراق ئاگاهی داوه سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ئه‌م گرفته سیاسیانه‌و بوونی به قه‌یرانێکی گه‌وره له وڵاته‌که‌دا. ئه‌م گرفتانه‌ش وه‌ک ده‌گوترێت کاریگه‌ری هه‌بوه به‌سه‌ر گفتوگۆکانی فراکسیۆنی کوردستانی که ئێستا له به‌غدان بۆ ووتوێژکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری عێراقدا.
ئازاد چالاک ئه‌ندامی شاندی فراکسیۆنی کوردستانی ده‌ڵێت ده‌شێت یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ئه‌و کێشانه زیاتر له مانگێک بخایه‌نێت و ده‌شڵێت به داخه‌وه نه‌ده‌بوایه زه‌مینه سیاسیه‌که‌ی عێراق بگه‌یشتایه‌ته ئه‌و ڕاده‌یه‌یه‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌کان باس له ده‌ستێوه‌ردان بکه‌ن له بواری سیاسی‌دا.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز چالاک باس له‌وه‌ش ده‌کات که پێی وایه تا مه‌سه‌له‌ی پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیران یه‌کلایی نه‌بێته‌وه مه‌سه‌له‌کانی تریش به سستی ده‌ڕوات به‌ڕێوه و ده‌شڵێت بێجگه له کۆبونه‌وه‌کانی فراکسیۆنی کوردستانی گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی یه‌کێتی و پارتی بۆخۆیان به‌رده‌وام دیدار ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لایه‌نی تردا به بێ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌و گفتوگۆیانه ده‌چنه چ خانه‌یه‌که‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.