ڕۆژی چوارشه‌ممه زه‌نگی ئاگاهی ڕوودانی لافاو له برسبن سێهه‌م گه‌وره‌ترین شـاری ئوسـترالیا لێـیدا بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی هه‌رکه‌سێـک ئه‌گه‌ر له‌و شـاره چۆڵکراوهدا مابێت. له هه‌ندێـک شوێنی شـاره‌که ئاو گه‌یشـتووه‌ته سه‌ری هێماکانی هاتوچۆوه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له‌وه‌تای مانگی ڕابردووه‌وه ئاوی لافاوی ڕووباری برسبن که به ناوجه‌رگه‌ی شـاره‌که‌دا ده‌ڕوات به لایه‌نی که‌م 22 که‌سی کوشـتووه. ئێسـتا پـێشـبینی ده‌که‌ن ژماره‌ی زیانه گیانیـیه‌کان بهرزبـبێتهوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاوی لافاوه‌که له‌و شـاره‌ی پایته‌ختی ویلایه‌تی کوینسلاندی داوه.
کامپـبێڵ نیوزه‌م سه‌رۆکی شـاره‌وانی برسبن ده‌ڵێت نزیکه‌ی 22 هه‌زار خانووبه‌ره تا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌که‌ونه به‌ر ئاوی لافاوه‌که‌وه.