وەزارەتی بەرگری ڕوسیا وتی ڕۆژی دووشەممە کۆمەڵێک چەکدار دووجار بۆمبارانی بنکەی ئاسمانی حەمیمیمی ڕوسیایان کردووە لەنزیک شاری لازقیە لە سوریا.
وەزارەتەکە لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە بۆردومانەکە هیچ کوژراو و بریندارێکی لێنەکەوتۆتەوە، هەروەها هیچ زیانێکیش بە بنکە سەربازییەکە نەگەیشتووە و ئاماژەشی بەوەدا بەرگری ئاسمانی بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوە.
بنکەی ئاسمانی حەمیمیم دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای شاری لازقییەوە و ڕوسەکان بەڕێوەی دەبەن، ئەم بنکەیە لە ساڵی 2015 دا بەپێی پەیماننامەیەکی نێوان ڕوسیا و سوریا درایە دەست ڕوسیا، هەروەها وەکو پشتیوانییەک بۆ حکومەتی سوریا کاری کردووە لەمیانەی جەنگی ناوخۆی سوریادا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز